بێ ئامێر و کەرەستە چەند ئەستێرەیێک دەبینرێن

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە ئەستێرە هەمەڕەنگ ئاسمان


May 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە ڕووداوێکی ئەستێرەناسی سەرسووڕهێنەردا؛ ئەستێرەکانی هورمز، ناهید(زهرە) بارام(مریخ) کەیوان(زحل) بێ ئامێر و کەرەستە دەبینرن.

بە پێی ڕاپورتی زایەڵە، مانگی ئاڤریل باشترین مانگە بۆ چاو پێکەوتنی ڕووداوە دەگمەن و دڵڕفێن و بێوێنەکان. یەکێ لەو ڕووداوە دەگمەنانە، پەیوەندی ئەستێرەیەک لە نێوان چوار ئەستێرەی هورمز، ناهید، بارام، و کەیواندایە کە لە ڕۆژی هەژدەی مانگی ئاڤریل بەرامبەر بە 29ی خاکەلێوە لەسەر هێڵێکی لار و بە شێوازێکی کێشراوە و درێژ دەبینرێت( بەچاو سەیر دەکرێت)

"ژیولیپگ" بەرپرسی ڕێخراوەی هەسارەناسی لە تیانچی چیندا لەم بارەوە گوتی: ئەگەر کەش و هەوا ئیزنمان بدات و ئاسمان ساف و بێ هەور بێت هوگران دەتوانن پێش لە خۆرهەڵات و بە چاوی خۆیان واتا بێ ئامێر و کەرەستە ئەم دیمەنە دڵڕفێن و بێوێنەیە ببینن و لە دیتنی چێژ وەربگرن.

لەسەر هێڵ وەستانی ئەم چەند ئەستێرەیە بە ماوەی چەند ڕۆژ بەرەوامە و لە دوایین حەوتەی مانگی ئاڤریلدا هیلالی مانگ لە ڕۆژی 27ی مانگی ئاڤریل لە ژێر ئەستێرەی کەیواندا، لە 26ی ئاڤریل لە ژێر ئەستێرەی بارامدا و لە 27ی هەمان مانگدا لە ژێر ئەستێرەی ناهید و هورمزەوە تێپەڕ دەبێت و زوهرە و مشتەری لەوانی دیکە درەوشاوەتر دەبن.

لە 23ی مانگی ئاڤریلدا یەکەمین بارینی گەورە و بێوێنەی شۆڵە(شهاب)ی ساڵ ڕوو ئەدات. بە پێی وتەی ژیو: بارشتی شۆڵە لە کاتژمێری 3:00 نزیک بە بەرەبەیانی دەگاتە ئەو پەڕی بارین لە ئاسمانێکی تاریک و بێمانگدا بە جورێک کە لە هەر کاتژمێرێکدا نزیکەی 15_10 شۆڵە بوونی هەیە.

دەبێ ئاماژە بەوەش بکرێت کە لە نزیکەی بەرەبەیاندا مانگی درەوشاوە لە ئاسماندا بوونی هەیە، کەوابوو ڕەنگە کاریگەر بێ لەسەر چالاکی و هەوڵدانی خەلک بۆ دیتنی ئەستێرەکان، بەڵام ڕاسپێری ئەستێرە ناسە ئاماتۆرەکان دەکرێت کە لە هەرحاڵدا بەختی خۆیان بۆ دیتنی ئەو دیمەنە دەگمەنە ئەزموون بکەن.