باشترین دەرمان بۆ ئەو منداڵانی تووشبوو بە کوویدی 19

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە منداڵ کۆرپەڵە کوویدی ١٩


May 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

رێکخراوەی خوراک و دەرمانی وڵاتە یەکگرتووکان، (وکلوری) بە باشترین دەرمان زانی بۆ منداڵانی کەم تەمەنێ کە بە هۆی تووش بوونیان بە نەخۆشی کوویدی 19 بە شێوازی سووک لە خەستەخانە بانەجا بوون و لەو مەترسییەدان کە زۆر سەخت و تووندتر تووشی ئەو نەخۆشییە ببن.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەم جورە دەرمانیە کە بۆ دەرمانی کوویدی19، ئەرێ و پەسەندی وڵاتە یەکگرتووکان(FDA)ی لەسەرە، بە نێوی وکلوری(veklury) یان (رمدسیوید) ناسراوە و بڵاو بووەتەوە و بۆ دەرمانی منداڵە نەخۆشەکان کە لە 28 ڕۆژ زیاتر تەمەنیانە و کێشی جەستەیان لە سێ کیلۆگرەم کەمتر نییە زۆر بە کەڵک و سوودە و بەکاردێت.

ئەم چەشنە داپەڕە، وکلوری بە نێو یەکەمین دەرمانی پەسەن کراو بۆ منداڵانی تووش بوو بە کوویدی 19 و کەمتر لە 12 ساڵ تەمەن ناساند. ئەم دەرمانیە پێشتر بۆ دەرمانی گەورە ساڵان و مێرمنداڵانێ کە کێشی لەشیان لە 40 کیلۆ نابەزێ بەکار دەهێنرا و پەسەن کراوە بوو.

(پاتریزا کاوازونی) بەرپرسی ناوەندی بەراوەرد و لێکۆڵینەوەی دەرمانیی ڕێکخراوەی خوراک و دەرمانی وڵاتە یەکگرتووکان لەم بارەوە گوتی: لەبەر ئەوەی کوویدی 19 دەتوانێت ببێتە هۆی نەخۆشی سەخت لە منداڵاندا و دەرزی کوتانیش بۆ زۆربەی زۆری لە منداڵان باشترین هەڵبژاردە نییە، کەواتە پێویست بە هەڵبژاردەگەلێکی پارێزراو و کاریگەرترە بۆ دەرمانی ئەم نەخۆشییە لە حەشیمەتی منداڵاندا.