مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی ناڕەزایەتی دەردەبڕن

(0) / / کردستان / زایەڵە زانکۆی سلێمانی ناڕەزایەتی


May 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، ڕۆژی یەك شەممە لە كاتژمێر ٨ ی سەرلەبەیانی خۆپیشاندانی فراوان ئەنجام دەدرێت لەبەردەم كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی لەسەر شەقامی ڕاپەڕین بەهۆی پێنەدانی موووچەی مانگی سێ.

ئاماژەشیان بەوەکردووە، پێویستە ھەمووان ئامادەبن و داكۆكی لە مووچە و مافی خۆتان بكەن.

بەپێی خشتەی مووچە، كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ڕاگەیەنرا، دەبوو پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان دابەش بكرێت، بەڵام لە سنووری سلێمانی و چەند ناوچەیەكی دیكە بەشێكی فەرمانبەران و مامۆستایان و خانەنشینان  مووچەیان پێنەدرا .

کامەران کەریم