پێشبینیی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان؛ کەشێکی سارد ناوچەکان دەگرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێمی کوردستان کەشناسی سەرما باران بارین


May 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ کەشێکی سارد ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تاو تاو باران دەبارێت و هەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.  

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاراس جەبار، کەشناسی دیاریی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، "لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری بارستە ھەوای سارد و شێداری دەریای ناوەراست لەسەر کەشی ناوچەکانمان، سبەینێ شەممە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری نیمچە ھەوراوی دەبێت و لە کاتەکانی نیوەرۆ تا ئێوارە لە زۆربەی ناوچەکاندا ئەگەری بارانبارینی پچر پچر و ھەندێک ناوچەش ئاستی بارانەکە بەخوڕ دەبێت کە ھەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت."

بەپێی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما بەراورد بە پێنجشەممە بەڕێژەی 5 تا 6 پلەی سیلیزی دیکە نزمدەبنەوە، کەش تا ڕادەیەک سارد دەبێت

بەم شێوەیە ئەبێت لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم  

سلێمانی 17 بە 11 

ھەولێر 18 بە 13 پلە 

دھۆک 18 بە 12 پلە 

ھەڵەبجە 23 بە 14 پلە 

کەرکوک 21 بە 16 پلە 

لە ناوچەکانی گەرمیان 26 بە 17 پلە دەبێت 

لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین 18 بە 13 پلە دەبێت 

لە سنوری ئیدارەی سۆران 16 بە 12 پلە دەبێت 

ئاراس جەبار جەختیکردووەتەوە کە "خێرایی با کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە چالاک ئەبێت 25 - 40 کم/س لە ئاڕاستەی باشور و باشوری ڕۆژئاواوە".