ڕۆژنامەنوسێک بۆ زایەڵە: کەس نازانێت حکوومەتی هەرێم چۆن بودجە و سامانی ئەم وەڵاتە خەرجدەکات

(0) / / گفتگو / زایەڵە ڕەوان تاڵب پرۆژەیاسای بودجە


May 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕۆژنامەنوسێک جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بە نەناردنی پرۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان، بەهەدەردانی پارە دروست دەبێت.

ڕەوان تاڵب ڕۆژنامەنوس لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بەو ھەموو کێشە و قەیرانانەی ھەیەتی، ساڵانە پرۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان دەکات بۆ گفتوگۆکردن وپەسەندکردنی. بەلام حکومەتی ھەرێم، بەبێ گەرانەوە و حیسابکردن بۆ گەورترین دەزگای ئەم ھەرێمە، و کەس نازانێت چۆن بودجە و سامانی ئەم وەڵاتە خەرجدەکات و بە چ پێوەرێک.

ئەوڕۆژنامەنوسە وتیشی، ھەر ئەم کارەشی وایکردوە نادادی ھەبێت لەدابەشکردن و پێدانی پارە بە پارێزگاکان و پرۆژەکان. بروام وایە پارتی بە ئەنقەست ئەم کارە دەکات و تاوکو ھەرێم و دامو دەزگاکانی نەبنە دامەزراوەیی و بەڵکو بەھەرەمەکی و بەم شێوەیی ئێستا کارکانی بروات و بتوانێت سامانی ئەم وەڵاتە خەرجبکات بەم شێوە ناشەفافە کە ھیچ ھاوڵاتیەک لێی سوودمەند نییە، بەمش گەندەڵی و بە ھەدەردانی داھات و جیاکارییەکانی بەردوام بێت.

کامەران کەریم