160 هەزار فەڵەستینی لە ڕۆژی قودس دوایین نوێژی هەینیان بەجێهێنا

(0) / / جهان / قودس فەڵەستین هەینی زایەڵە زایۆنی


Apr 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی قودس 160 هەزار هاوڵاتی فەڵەستینی چوارەمین و دوایین نوێژی هەینیان لە ژێر زەخت و گوشاری هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بەجێهێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاوکات لەگەڵ دوایین هەینیی مانگی ڕەمەزان و ڕۆژی جیهانی قودس، هاوڵاتیانی فەڵەستینی نوێژیان لە مزگەوتی ئەقسا بەجێهێنا.

پۆلیسی زایۆنی ڕێگرییان کرد لە چوونە ژوورەوەی پیاوانی ژێر تەمەن 40 ساڵان لە کەرتی ڕۆژئاوا و هەموو دانیشتوانی کەرتی غەززە و ئەوان وەک هەموو ساڵێک لە بەجێهێنانی نوێژی هەینی بێبەش بوون.

بە تەنیا ڕێگە بە پیاوانی 40 بۆ 50 ساڵان درا لە نوێژی مزگەوتی قودس بەشدار بن.

هاوکات هێزەکانی زایۆنی هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیانی فەڵەستینی و ژمارەیێکی زۆریان لێی بریندار کردن.

نوێژکەرانی فەڵەستینی ڕێگرییان کرد لە هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتی پیرۆزی قودس و لە پێکدادانی نێوانیان ژمارەیێکی زۆر هاوڵاتی فەڵەستینی دەستبەسەرکران.