نوسەرێک بۆ زایەڵە: نەبونی بودجە دەرگا بۆهەموو گەندەڵیەک دەکاتەوە

(0) / زایەڵە پەرلەمان بودجە ئیسماعیل حەمەڕەحیم


May 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

نوسەرێک جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە نەبوونی بودجە دەرگا بۆهەموو ژوورەکانی گەندەڵی و بەهەدەردان دەکاتەوە.

ئیسماعیل حەمەڕەحیم نوسەر لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، د هەرێمی کوردستان لە ئاستی  خراپترین دۆخی ئابوریدایە، خراپترین جۆری ناشەفافی بەپێی پلەبەندییەکانی ڕێخراوی ئابوری جیهانی سەربەنەتەوە یەکگرتووەکان، نەبوونی بوودجەی دیاریکراو پەسەندکراوی پەڕلەمانە، نەبوونی بودجە دەرگا بۆهەموو ژوورەکانی گەندەڵی و بەهەدەردان دەکاتەوە.

ئەونوسەرە  وتیشی، حکومەتی هەرێم نزیکەی هەشت ساڵە لەسەر ئەم ڕیتمی گەندەڵی و ناشەفافی و نەبوونی بوودجەی پەسەندکراوی پەڕلەمانەدا خول دەخوات، بۆیە شارو شارۆچکەو گوندو توێژەجیاجیاکانی دانیشتوانی ئەم وڵاتە بەتەوای ناڕازی و نیگەرانن و چینێک چۆتە ئاسمان چینێکیش لەسەرزەویش نانیان نییە بیخۆن .

کامەران کەریم