دیداری سه‌ركونسوڵی ئێران له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی

(0) / زایەڵە سلێمانی ئێران سەرکونسوڵ


Jan 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

سه‌ركونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ پارێزگاری ئەو پارێزگایە دیدار و سەبارەت بە پرس و بابەتە هاوبەشەکان گفتوگۆیان کرد.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند مەهدی شووشتەری سەرکونسوڵ، ڕۆژی شه‌ممه‌ 4 ی كانونی دووه‌می 2021ی زایینی له‌گه‌ڵ د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی كۆبوویه‌وه‌.
بە گوێرەی ئەم ڕاگەیێندراوە، له‌ دیدارەکەدا ده‌رباره‌ی بارودۆخی سنووره‌ هاوبه‌شه‌كان، ئاسانكاری هاتوچۆی هاووڵاتیان و پته‌وكردنی هاوكاریه‌ دووقۆڵیه‌كان له‌ بواره‌كانی ئابووری، بازرگانی و ڕۆشنبیری  باس و گفتوگۆ كرا.
کۆتایی/.