هەولێر لە تاران بەشداری چامپیۆنسلیگی ئاسیا دەکات
/
ورزش
/
زایەڵە
هەولێر
بالە
جام کوردی - تیپی بالەی یانەی هەولێر بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ،بەشداری پاڵەوانێتی بالەی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا دەکات كه بڕیاره له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌بچێت.
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەهۆی کشانەوەی یانەی بەحری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، یانەی هەولێر بەشداری پاڵه‌وانێتیه‌كه دەکات، کە وابڕیارە رۆژی 14ـی ئەم مانگە لە تاران بۆ ماوەی 10 رۆژ بەڕێوە بچێت.
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ئه‌ركی راهێنه‌ری تیپی باله‌ی یانه‌كه‌ی به حوسێن محه‌مه‌د نه‌جاتی به‌خشیوە كه پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و شه‌قڵاوه بووه.
هەولێر، زیاتر پشت به توانای یاریزانه كورده‌كان و گه‌نجه‌كانی خۆیان ده‌به‌ستێت، ته‌نیا دوو یاریزانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی عه‌لی ته‌ها و رابه‌ر محه‌مه‌د بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ده‌گوازنه‌وه و له‌وانه‌یه سوود له هه‌ندێك یاریزانی یانه‌ی به‌حری وه‌ربگرن كه له پاڵه‌وانێتییه‌كه كشاونه‌ته‌وه.
هەولێر لە کۆمەڵەی دووەم هاوشانی شەهدابی یەستی ئێرانی و رەیانی قەتەری و تاراسی کازاخستانی یاریی دەکات، کە جگە لە هەولێر غازی جنوبیش وەکو نوێنەری عێراق لە کۆمەڵەی یەکەم بەشداریی خولەکە دەکات
تێبينيێك بنێرە: