نوێنەری مەهاباد لە پەرلەمانی ئێران: تورکیا هۆکاری سەرەکی خۆڵبارینە
/
ایران
/
zayeLe
زایەڵە
تورکیا
عێراق
خۆڵبارین
جەلال مەحمود زادە
زایەڵە – نوێنەری شاری مەهاباد لە پەرلەمانی ئێران، وێڕای ڕەخنە لە ئەدای وەزارەتی دەرەوەی وڵات لە پرسی دروستکردنی بەنداو لەلایەن تورکیاوە، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تورکیا هۆکاری سەرەکی خۆڵبارینە لە ناوچەکەدا.
جەلال مەحمود زادە نوێنەری مەهاباد لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی (سێشەممە) پەرلەمان، سەبارەت بە پڕۆژەکانی تورکیا لە دروست کردنی بەنداو لە سەر ڕووبارەکانی ئەرەس و دیجلە، وێڕای ئاماژە بەوەی کە لە دوو پڕۆژەی داپ و گاپ کە ٢٢ بەنداو و ١٣ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئاو لەسەر ڕووبارەکانی دیجلە و فورات لەخۆ دەگرێت، بەمزوانە عێراق، سووریا و ئێران تووشی کێشەی کەمئاوی و وشکەساڵی و خۆڵبارین ئەبنەوە، ئەمەی بە مەترسییەکی گەورە بۆ هەموو ناوچە ناوبرد.
ناوبراو وێڕای وردبوونەوە لەسەر پڕۆژەکانی دروستکردنی بەنداو لە لایەن تورکیاوە، ئەو وڵاتەی بە هۆکاری سەرەکی خۆڵبارین و دروستبوونی کێشەی ئاو ناوبرد.
تێبينيێك بنێرە: