ڕەوشێکی زانستی نوێی لە پیاوان بۆ پێشگرتن لە منداڵ بوون

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە منداڵبوون پیاو وەچەخستنەوە


May 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لێکۆلەرانی خەڵکی وڵاتی چین، ئەمجارە بۆ مێردان شێوازێکی  نوێیان بەدی هێنا بۆ پێشگرتن لە منداڵ خستنەوە.

لەم ڕەوتە نوێیەدا کە توێژەرانی چینی دایانهێناوە لە جورێک هیدروژل کەڵک وەردەگرن کە دەتوانێت ڕەوتی توانای وەچەخستنەوە لە پیاواندا تا کاتی پێویست بوەستێنێت.

توێژەرانی زانستگای پزیشکی هاربین لە وتارێکدا کە پێشکەشیان کرد ئەم ڕەوتە نوێیە و چونیەتی کارکردی، بەباشی شرۆڤە کرد. توێژەران بەوەش ئاماژەیان کرد کە نیوەی زۆری دووگیان بوون لە جیهاندا بە خواست و ویستی خودی خەڵک نییە کەواتە دەبێ ئەم کێشەیە لە پیاواندا چارەسەر بکرێت.

بۆ پیاوان تەنیا دوو ڕێگەی بەرگری کردن هەیە کە یەکێکیان کەڵک وەرگرتن لە کاندۆمە و ئەویتریش ڕەوتی وازکتومە کە هەردووکیان نەخواز و پەسەند نەکراوە؛ بەڵام لەم ڕەوتە نوێیەدا لە جورێک هیدرۆژێن کەڵک وەردەگرن و بە دانانی لەسەر ڕێگای وابەران( تایبەتی بۆ بردن و گەیاندنی پەیامی کۆئەندامی دەماری لە ناوەندەوە بۆ ئەندامان) بەرگری لە دووگیانی دەکەن و ئیمکانی سڕینەوەشی لە ڕێگای ژوورەدەنگەوە هەیە.

پێشتر ئەم هیدرۆژێلەبۆ ئامانجگەلێکی دیکە لە لەشدا بەکار هێنراوە و بە تەواوی بێ مەترسییە.

کاتێ ماکی تیوکتال تێکەڵ بەم ژێلە دەکەن و هەمبەر بە ئوکسیژنی ئەکەنەوە مولوکوولگەلی لە یەکدی جوێ دەبنەوە پاشان هەندێ دی ئوکسیدی تیتانیومی تێکەڵ دەکەن، ئەگەر ژوورەدەنگ گەڕانی هەبێ ئوکسیژن دەرباز دەکات. پاش ئەوەی هیدرۆژێل لە ڕێگای دەرزی کوتانەوە لەو شوێنەی کە مەبەستە دانرا، هەندێ ئوکسیژن دەرباز دەکات کە دەبێتە هۆی گیرانی لوولەگەلی گواستنەوەی ئسپرم و بەم جورە لە دووگیان بوونی ئافرەتان بەرگری دەکرێت.