هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی هێزەچەکدارەکان لە خاکی هەرێمی کوردستان

(0) / / کردستان / زایەڵە سوپای پاسداران هەرێمی کوردستان ئێران


May 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئێران، ڕایانگەیاند؛ بنکە و بارەگاکانی هێزە چەکدارەکانی دژەشۆڕشیان بە توندی تۆپباران کردووە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی کردەوە؛ هێزی زەوینی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، بنکە و بارەگاکانی گرووپە تیرۆریستییەکانی لە هەولێر بە تۆپباران لەناوبرد.

لە کۆتایی دا هاتووە: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران چەندین جار هۆشداریی ئەوەیان داوە کە قەت هەبوون و چالاکیی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سنوورەکانی باکووری ڕۆژئاوا قبووڵ ناکەن و لە ئەگەری چالاکی دژە ئەمنیی، وەڵامی بە زەبر و بەهێزیان دەبێت.