تاوتوێ کردنی نەخشەی بونیادنانی چەند ناوچەیەکی گەشتیاری لە سلێمانی

(0) / / کردستان / zayeLe سلێمانی گەشتیاری قوباد تاڵەبانی


May 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نەخشەی بونیادنانی چەند ناوچەیەکی گەشتیاری لە شاری سلێمانی تاوتوێکرا

دەستەی گشتی گەشتوگوزار ڕایگەیاند، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار کۆبۆوە و لە نزیکەوە باسیان لە بونیادنانی چەند پڕۆژەیەکی نوێی گەشتوگوزار کرد و ئەنجامی هەنگاوە نوێیەکانی پڕۆژەی گەشتیاری چەند ناوچەیەکی سنوری پارێزگای سلێمانی خرایە ڕوو.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم کۆبۆوە و لە نزیکەوە باس لە هەنگاوەکانی نەخشەی ناوچەیی (سایتپلان)ی ناوچە گەشتیارییەکانی چەق چەق و قلیاسان و سەرچنار و دوکان کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا بونیادنانی چەند پڕۆژەیەی نوێی گەشتیاری لە سنوری پارێزگای سلێمانی تاوتوێ کرا.

کامەران کەریم