بە درۆن هات وچۆی نێو شار دەکرێت

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە درۆن هاتوچۆ تەکنەلۆژیا


May 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - توێژەران گەڵاڵەی جۆرێک لە درۆنیان داڕشت کە دەکرێ گواستنەوەی نێو شاری پێ بکرێت. ئەم کەرەستەی گواستنەوە لە 8 موتوری کارەبایی پێک دێت و لە یەک کاتژمێردا بە مەودای 120 مایل(یەکەی مەودا لە ئینگلیز و ئەمریکا بەرانبەر بە 1609میتر) دەبفڕێ.

فەنیاری ئەوەندە خێرا بەرەو پێش دەڕوا کە ڕەنگە لە ڕابردووی نزیکدا خەڵکی بە درۆن هات و چۆ کەن. هەر لەم ڕاسە توێژەران گەڵاڵەی درونێکی دووکەسیان پێشکەش کرد کە 8 موتوری کارەبایی هەیە و قوەکەشی تا 70 خولەک بەردەوام کاردەکات و لە کاتژمێرێکدا بە خێرایی 120 مایل دەفڕێ و هەڕوەها بۆ نیشتنەوەی هێواش و لەسەرخۆ 6 پایەی تێدا بەکار هێنڕاوە کە بە ئاسانی دەمووچێتەوە.

ئەم کەرەستە سەرنج ڕاکێشەی تایبەت بە گواستنەوەیە هێشتاکوو لە قوناخی دابینی گەڵاڵەدایە، بەڵام ڕەنگە لە داهاتوودا ئاڵ و گۆڕی تەواو لە پیشەی گواستنەوەدا بەرهەم بێنێت.