"هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە" هۆکاری خۆکوشتنی کچێک لە هەولێر

(0) / / زنان / زایەڵە خۆکوژی ناموس شەرەف کچ پۆلیس


May 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، “هۆكاری خۆكوشتنی ئەو كچەی ماوەیەك لەمەوبەر لە هەولێر بێسەروشوێن بوو و دواتر خۆی كوشتووە، دەركەوتووە كوڕێك لە ڕانیەوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی لێكردبوو”.

موقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ”دوای ئەوەی كچە خوێندكارێكی تەمەن 20 ساڵان لە ھەولێر بێسەروشوێن بوو، دواتر دەركەوت كچەكە خۆی لە بینایەك هەڵداوەتە خوارەوە و گیانیلەدەستداوە.

ئاشكرایكرد، دوای لیكۆڵینەوەكانی پۆلیسی هەولێر دەركەوت كوڕێك لە ڕانیە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی لێكردووە.

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر وتی، “بە هاوكاریی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە و هەولێر، تۆمەتبارەكە دەستگیركرا لە ئێستادا  تۆمەتبار دانیناوە بە تاوانەكەیدا كە چەندین ئافرەتی دیكە وێنەیان لە مۆبایلەكەی هەبووە و هەڕەشەی لە چەندین ئافرەتی دیكە كردووە”.