دەستگیركردنی دوو كەس بە تۆمەتی تەقەكردن لە سلێمانی
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوو كەسیان بە تۆمەتی تەقەكردن دەستگیركرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا هاتووە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن دوو تۆمەتباریان بەتۆمەتی تەقەكردن دەستگیركرد و دەستیشگیرا بەسەر دەمانچەیەكدا.
لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، دوای ئەوەی دەنگی تەقە لەچوارڕیانی سەرچنار بیسترا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و سەرەنجام تۆمەتباران لە شەقامی سالم دەستگیركران.
ئاماژە بەوە كراوە، یەكێك لە تۆمەتبارەكان لەدایكبووی ساڵَی 2001،تۆمەتبارەكەی دیكە لە دایكبووی ساڵی 2000ە بە بڕیاری دادوەرڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
تێبينيێك بنێرە: