1 / 17
2 / 17
3 / 17
4 / 17
5 / 17
6 / 17
7 / 17
8 / 17
9 / 17
10 / 17
11 / 17
12 / 17
13 / 17
14 / 17
15 / 17
16 / 17
17 / 17

(0) / / کردستان / زایلە هەڵەبجە ڕاپەڕین شارەزوور


May 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  بەچاودێری  (ئازاد تۆفیق) پارێزگاری ھەڵەبجە ، بەڕێوەبرایەتی گشتی کاروکاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەڵەبجە و کتێبخانەی ھەژار موکریانی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حیزبی و حکومی و کەسوکاری شەھیدان و بەشێك لەو کەسانەی بەشداری خۆپیشاندانەکەیان کردبوو لە گۆڕستانی شەھیدانی ھەڵەبجە  مەراسیمێکی شایستە بۆ یادی ٣٥ ساڵەی ڕاپەڕینی ھەڵەبجە و ھەورامان و شارەزوور ڕێکخرا .

لە دەستپێکی مەراسیمەکەدا ھەمووان ساتێك بۆ گیانی پاکی شەھیدانی ڕاپەڕینی ٥/١٣ وەستان ، پاشان وتاری بەخێرھاتمان وەک بەڕێوەبەری گشتی شەھیدانی ھەڵەبجەوە پێشکەش کرد ، پاشان وتاری مەڵبەندی ٩ی شارەزووری یەکێتی لەلایەن بەڕێز (ڕزگار حەمە نوری) پێشکەش کرا .

پاشان ھەمووان گوێیان لە گێڕانەوە و بیرەوەری بەشێك لە بەشداربووانی ئەو خۆپیشاندانەگرت ، کە ھەریەکە و لە گۆشە نیگایەکەوە ڕووداوەکەیان گێڕایەوە و ئەوەی ئەو ڕۆژە بینیبوویان بۆ ئامادەبوانیان خستەڕوو .

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفا لەبەردەم ناوی شەھیدەکان و وێنەی (مەریوان حەمەڕەشید ) یەکەم شەھیدی ئەو خۆپیشاندانە دانرا .

لە ١٩٨٧/٥/١٣ خەڵکی ھەڵەبجە و ھەورامان و شارەزوور دژی ڕاگواستنی ھاوڵاتیانی گوندنشینەکانی دەوروبەری ھەڵەبجە خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا ، حکومەتی بەعس لەجێی گوێگرتن لە داواکاری خۆپیشاندەران بە ئاگر و ئاسن ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوویەوە ، بەو ھۆیەوە ٧٩ ھاوڵاتی شەھید بوون و زیاتر لە ١٠٠ ھاوڵاتی دیکە لە ھەڵەبجە و ھەورامان و سەید سادق برینداربوون .

ھەمان ڕۆژ بە بڕیاری تاوانبار علی حسن مجید گەڕەکی کانی عاشقان لە ھەڵەبجە بە مادەی تی ئێن تی تەقێنرایەوە و خەڵکی ئەو گەڕەکە ئاوارەی وڵاتی ئێران بوون .

کامەران کەریم