پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: تەنها لەهەرێمی کوردستان بەڕێزلێنان پلە بەخشراوەتەوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە سەرچنار ئەحمەد پلەبەرزکردنەوە


May 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایلە - سەرچنار ئەحمەد بڕیاردەری  فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەرلەمانی  کوردستان بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتی سێیەمی لیژنەی بەدواداچوونی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە 2ی ساڵی 2020کەلەبەرواری8/5/2022 ئاراستەی لیژنەی دەسپاک لەپەرلەمانی کوردستان کراوە لەلاپەڕە 13 ی ڕاپۆرتەکەدا باس لە داتای خانەنشینی وەزیروبریکاری وەزیر و ڕاوێژکاروبەرێوەبەرە گشتییەکان دەکات بەم شێوەیەکەلیژنەکە سەربە دەستەی دەسپاکییەلەهەرێمی کوردستان.پلەی وەزیر /(182) خانەنشین
141پلەیان بەفیعلی بەپلەی وەزیر خانەنشین بوون.35 پلەیان بەڕێزلێنان بوون بە وەزیرو خانەنشین بوون.6 پلەیان بریکاری وەزیر بوون بەڕێزلێنان بوون بە وەزیرو خانەنشین کراون.بریکاری وەزیر/174 خانەنشین ،139 پلەیان بەفیعلی بەپلەی بریکاری وەزیر خانەنشین بوون.
وتیشی،  19 پلەیان بەڕێزلێنان بەو پلەیە خانەنشین کراون.10 پلەیان ڕاوێژکاربوون بە بەبریکاری وەزیرخانەنشین کراون.6 پلەیان ناونیشانیان ڕوون نییە لەبەرئەوەی نوێنەری حکومەتن لەدەرەوەی وڵات.ڕاوێژکار /343  خانەنشین297 پلەیان بەفیعلی بە ڕاوێژکار خانەنشین بوون.41 پلەیان بەڕێزلێنان بەو پلەیە خانەنشین کراون5 پلەیان ڕاوێژکارنەبوون بەڵام بەوپلەیە خانەنشین کراون.
بەڕێوەبەری گشتی / 770 خانەنشین369 پلەیان بەفیعلی بە بەڕێوەبەری گشتی خانەنشین بوون.
ڕونیشیکردەوە، 354 پلەیان بەڕێزلێنان بەو پلەیە خانەنشین کراون.
47پلەیان بە فیعلی بەڕێوەبەری گشتی بوون بەڵام مەرجی خانەنشین بوونیان تێدا نەبووە.
کامەران کەریم