پەرلەمانتارێک: بەغداد دەیەوێت دەست بەسەر ٤٢% نەوتی کوردستان و کۆی غازی هەرێم بگرێت
(0) /
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، کۆمپانیای نەوتی باکورلە دادگای عێراقی سکاڵای کردوە، هەرێمی بەوە تۆمەتبارکردوە. بە زەبری چەک دەستی بەسەر کێڵگە نەوتیەکانی خورمەڵەو کێڵگەی کۆرۆمۆردا گرتوە پلانیان ئەوەیە دەست بەسەر ئەم دوو کێڵگەدا بگرنەوە.
وتیشی، ئەم دوو کێڵگە ڕۆحی پرۆسەی نەوت و غازی هەرێمن، ٤٢٪ نەوتی کوردستان بەرهەمدێنن، باشترین کوالێتی هەیە. خورمەڵە کە گەورەترین کێڵگەی نەوتی هەرێمە، هیچ کۆمپانیایەکی بیانی لێنیەو کۆمپانیای کار بەڕێوەی دەبات تێچوی نەوتی کەمە.
ڕونیشیکردەوە، کێڵگەی کۆرمۆر، داناغازو هاوبەشەکانی بەڕێوەی دەبەن ١٢ هەزار بەرمیل کۆندێن سەیت و ١١٠٠ هەزار تەن غازی(LPG) و ٤٤٠ ملیۆن پێ سێ جا غازی بەرهەمهێنانی کارەبای هەیەو پلانی زیادکردنی بەرهەمی غازی کۆردستان، گەر هەبێت بۆ ئەم کێڵگەیە.بۆیە ئەم دوو کێڵگە ڕۆحی سیاسەتی وزەو هێزی ئابوریی هەرێمە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: