ئەنجومەنێکی زانکۆی کوردستان فایلێکی تایبەت بە ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد بڵاودەکاتەوە

(0) / فرهنگی


Jan 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەنجومەنی زانستی- خوێندکاریی بەشی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان لە سنە بانگەوازێکی بۆ ناردنی بابەت لە سەر تەوەری منداڵان و مێرمنداڵان بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەنجومەنی زانستی- خوێندکاریی بەشی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان لە سنە، بە مەبەستی گرینگیدان بە ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد، فایلێکی تایبەت لەسەر تەوەر و بابەتی پەیوەندیدار بە ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان بڵاو دەکاتەوە.
هەر بەم مەبەستە، لە سەرجەم خوازیارانی ئەم بەشە داواکارە بابەتەکانی خۆیان کە بریتین لە:" وتار، وەرگێڕان، شانۆنامەی تایبەت بە منداڵان، چیرۆکی تایبەت بە منداڵان و بەرهەمی خودی منداڵان" بە زمانی کوردی، بە پێی ئەو مەرجانەی کە لە پۆستێرەکەدا ئاماژەیان پێکراوە، بۆ ئەنجومەن بنێرن.
ئەنجومەن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا:
Telegram: @kllss_uok_ac_ir
Instagram: http://instagram.com/kllss.uok.ac.ir
کۆتایی/.