کادیرێکی یەکێتی بۆ زایەڵە: پێویستە زیادەڕەویەکانی تورکیا سنوردار بکرێت
/
گفتگو
/
زایەڵە
بەنداو
یەکێتی
سووریا
بەمۆ ئەمین
زایەڵە – کادیرێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند: تورکیا بە قوڵی چەندساڵێکە جەنگی ئاوی دەست پێ کردوە و بەهۆی دروست کردنی بەنداوی گاب وەک گەورەترین بەنداو و زنجیرەیەک بەنداوی دیکە وە بوونی سەرچاوەی ئاوی دیجلە و فورات کە سەرچاوی سەرەکی ئاوی عیراق و و سوریایە خێراترین هەنگاوی سیاسی تورکیا و ئەردوغانە بۆچەسپاندنی هەژموونی سیاسی تورکیا بەسەر هەردوو وڵاتدا.
بەمۆ ئەمین کادیری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، سەدەی بیست و یەک کەبەسەدەی شەڕی تەکنەلۆجیاو ئاو زیاتر ناسراوەلەوچوارچێوەیەشدا تورکیا بەقوڵی چەندساڵێکە جەنگی ئاوی دەست پێ کردوە و بەهۆی دروست کردنی بەنداوی گاب وەک گەورەترین بەنداو وزنجیرەیەک بەنداوی دیکە وە بوونی سەرچاوەی ئاوی دیجلەوفورات کەسەرچاوی سەرەکی ئاوی عیراق و و سوریایە خێراترین هەنگاوی سیاسی تورکیاو ئەردوغانە بۆچەسپاندنی هەژموونی سیاسی تورکیا بەسەر هەردوو وڵاتی عێراق و سوریاو وەک دووڵاتی دراوسێ ی و هاوسنوری خۆی کە ڕوونە سوریا بەهۆی کارگەری بەهاری عەرەبی و لاوازی دەوڵەتەوە و ململانێ ناوخۆی یە سیاسی و سەربازیەکانی پلانی ئەوتۆی ڕوبەڕوبونەوەی نیە و عێراقیش بەهۆی ناسەقامگیری دەوڵەتەوەو ململانێ ی مەزهەبی و کاریگەری نێو دەوڵەت لەگەورەکردنی کێشەکانی و کێشمە کێشمی حزبەسیاسیەکان و هەوڵی لاوازکردنی یەکتر حکومەت تەنها لەهەوڵی بەڕێ کردن دایە و ژێرخانەکانە جیاوازەکانی بەتایبەت سەرچاوەوزەییەکانی لەدۆخێکی خراپدایەو ئاو وەک سەرچاوەی ژیان و کشتوکاڵ و پیشەسازی و هتد .
ئەوکادیرەی یەکێتی وتیشی، لەهەموو قۆناغێکدا پێویستەو ئەگەری ئامادەکاری لەهەردەوڵەتێکدا بۆبەهێزی سەرچاوەی ئاو ڕاستیەکی پێویستە ئەم هەنگاوانەی تورکیا کەلەئێستادا دەستی پئ کردوە ئەبێتە مەترسیەکی گەورە لەسەرئایندەی هەردوو وڵات ،کەپێویستە پلانی ڕوبەڕوبونەوەی هەردووڵات بەهێزبێت و سنوری زیادەڕەویەکانی تورکیا سنورداربکرێت لەپێناوئایندەی خۆیاندا .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: