مامۆستایەکی زانکۆ بۆ زایەڵە: ئەگور وڵاتان بێدەنگ بن لە پرۆژەی بەنداوی تورکیا پلانی داگیرکاریش دەست پێدەکات

(0) / / گفتگو / zayeLe تورکیا زایەڵە بەندوا


May 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

مامۆستایێکی زانکۆ لە هەرێمی کوردستان لەمەڕ بێدەنگ بوون لە ئاست پرۆژەی بەنداوی تورکیا هۆشداریی دا و ڕایگەیاند، ئەنجامی بێدەنگییەکی وا دەستپێکردنی پلانی داگیرکاریی لەلایەن ئەو وڵاتەیە.

د. هێمن کەریم مامۆستای زانکۆ لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،  دەوڵەتی تورکیا لە ژێر پرێنسیپی داوری و دادپەروەری و مرۆڤ دۆستیدا هەمیشە واخۆی پیشان یاوە کە مافی مرۆڤایەتی پاراستووە بەڵام بەداخەوە لەسیاستی تورکدا شتێک نییە بەناوی مرۆڤ دۆستی، یان پێشێل نەکردنی مافی مرۆڤ و بەتایبەت کورد،تاوتوێکردنی پرۆژەی دروست کردنی بەنداو لە تورکیدا بابەتێکی تەواو سیاسی و ئابووریە بۆ لاوازکردن و خوڵقکاندنی کێشەیە لەم دوو ولاتەدا. سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ لاوازکردنی عیراق و سوریا هەرچی پێبکرێت دەیکات

هۆی دروست بوونی کێشە چەندمانگێکی تر لەم دوولاتەدا سەرهەڵدەدات، ئایا ئەم دوو ولاتە لەبەرامبەرکردنەوەی ئەم بەنداوانەدا ئایا هیچ هەڵوێستیان دەبێت یان نا.

وتیشی،  بە بۆچونی من چ سوریا چ عێراق هیچ پەرچدانەوەیەکیان نابێت لەبەرامبەر دەوڵەتی تورکیادا، چونکە دەوڵەتی تورک دروستکردنی بەنداو بەمافی خۆی دەزانێت لەڕووی سەربازی و سیاسی و ئابوریشەوە لەم دوو دەوڵەتە بەهێزترە بۆیە بێدەنگی هەڵدەبژێرن.ئەگەر بێت و بێدەنگیش بن لە دوای پرۆژەی بەنداوەکان پلانی داگیرکردنی دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوەدەبێتەهۆی وەرگرتنەوەی ویلایەتی موصڵ کە تا ئێستە بەخاکی خۆی دەزانیت هەروەها داگیرکردنی دولەسەرسێی کەرکوک دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە لە عێراقدا،بەهەمان شێوەش  ئەو ناوچانەی کورد نشینی سوریان پلانی بیان بۆ بەکار دهێنێت بۆ داگیرکردنی ناوچەکان، بۆ ترسناک ترین زەنگی مەترسیە ئەگەر تێپەرێت بەسەر عێراق و سوریادا.

کامەران کەریم