مامۆستایەکی زانکۆ بۆ زایەڵە: تورکیا لەڕێگای بەکارهێنانی کارتی ئاو سێ ئامانج بەدەست دەهێنێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە ئاو تورکیا


May 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

مامۆستایەکی زانکۆ لە هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر ئەوە کرەدوە؛ تورکیا لە ڕێگای بەکارهێنانی کارتی ئاو سێ ئامانج بەدەست دەهێنێت کە بریتین لە گۆڕینی سیاسەت و بەرنامەی وڵاتانی کارتێکراو بەو فاکتەرە، کە لە مەودای ڕاستەوخۆدا عێراق و سوریان و لە مەودای ناڕاستەوخۆدا وڵاتانی دیکەی ناوچەکەن بە ئێران و ووڵاتانی کەنداو و ڕۆژئاوای شام.

شەماڵ ئەحمەد مامۆستای زانکۆ لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،  گومان لەوەدا نییە کە ئاو وبەکارهێنانەکانی لەتەواوی جیهاندا وەکو فاکتەری هێزی دەوڵەتان بۆتە پرسێک کە لەکاتی ئێستادا باس لەبەکارهێنانی وەکو فاکتەری هێز بۆدەوڵەتەکان ناکرێت، بەڵکو پرسیارە گەورەکە ئەوەیە کە چۆن دەوڵەتان بتوانن کە ئاو وەکو سەرچاوەی هێز بەباشترین شێوە بەکاربهێنن.

وتیشی، ئەزموونەکانی چەند ساڵی ڕابردوو لەم ناوچە پڕ ململانێ و جەنگە بەناو لۆکاڵییانەدا ئەوڕاستییە دووپات دەکەنەوە کە بەکارهێنانی تەواوی کارتەکان یان ئاماژەدان بەبەکارهێنانیان لە سات و شوێنی گونجاودا و بەشێوەیەکی پلانبۆداڕێژراو، کاریگەری گەورەیان کردۆتە سەر بڕیارە سیاسییەکانی لایەنی بەرامبەر، لە باشترین دۆخدا لایەنەکانی ناچرکردووە کەبەبڕیارەکانیاندا بچنەوە، کاریگەرییە ناوەوندەکانی بریتیبوون لەبەردەوامیدان بەبڕیارەکانیان بەڵام بەتێچوویەکی زۆرتر، لانی کەمی کاریگەرییەکانی بریتیبووە لە بڕواهێنان بە دانووستان، ئەم سێ قۆناغە بەو سێ ستراتیژە، کاریگەری کارتەکانی وەک سەرچاوەکانی وزە، ڕێڕەوە بازرگانیەکان، تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم،سەرچاوەکانی هێزی خۆڕسک وەک ئاو، بیابان، زەریا،گەرووەکان ڕووندەکاتەوە.

باسی  لەوەشکرد، هەر لەو ڕوانگەیەوە، تورکیا لەڕێگای بەکارهێنانی کارتی ئاو وەکو کارتێکی فشار، ئەو سێ ئامانجە بەدەست دەهێنێت کە بریتین لەگۆڕینی سیاسەت و بەرنامەی وڵاتانی کارتێکراو بەو فاکتەرە، کە لەمەودای ڕاستەوخۆدا عێراق وسوریان و لە مەودای ناڕاستەوخۆدا وڵاتانی دیکەی ناوچەکەن بە ئێران و ووڵاتانی کەنداو و ڕۆژئاوای شام، یان تێچووی بەردەوامی لەسەر سیاسەتەکانیان بەرزدەکاتەوە و ئەمەش ناچاریان دەکات کەجارێکی دیکە بەبڕیارەکانیاندا بچنەوە و ناچاری دانوستان بن، پرسیارە گەورەکە ئەوەیە، ئایابژاردەی بەردەم لایەنەکان لەهەمەر  سیاسەتە ئاوییەکانی تورکیا کامانە .

کامەران کەریم