هادی عامری: توركیا هێرش ده‌كاته سه‌ر شه‌نگال/ حه‌شدی شه‌عبی ئامادەی به‌رگرین
(0) /
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاند زانیاریی هه‌واڵگریان پێگه‌یشتوه کە سوپای توركیا به‌رنامه‌ی هه‌یه هێرش بكاته سه‌ر چیای شەنگال.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاند، زانیاری وردی هه‌واڵگری و پشتڕاستكراوه‌یان پێگه‌یشتوه كه سوپای توركیا به‌رنامه‌ی هه‌یه هێرش بكاته سه‌ر چیای شه‌نگال و داگیركاری ئه‌نجام بدات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پێویسته حكومه‌تی توركیا كۆتایی به‌و هه‌ڵسوكه‌وته دوژمنكارانه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر خاكی عێراق بهێنێت، چونكه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردو وڵات ناكه‌ن و كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت.
هادی عامری باسی له‌وه‌شكرد، "چاوه‌ڕوانبوین توركیا به ته‌واوه‌تی له‌خاكی عێراق بكشێته‌وه، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی به‌عشیقه و ئه‌و هێڵه سنوریانه‌شی كه له ماوه‌ی رابردودا داگیریكردون، نه‌ك داگیركاری زیاتر ئه‌نجام بدات."
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح داوای له حكومه‌تی عێراق كرد، سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه پێویسته‌كان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق بگرێته‌به‌ر راشیگه‌یاند، هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به پشتیوانی خودا ئاماده‌ن به‌رگری له خاكی پیرۆزی نیشتمان بكه‌ن."
تێبينيێك بنێرە: