خواردەمەنییەک کە مێشک هێور دەکاتەوە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە هەمەڕەنگ خواردەمەنی


May 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ توێژەران دەڵێن خواردنی میوەیەک جگە لەوەی دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوەو کێشەکانی بێخەویش لەناو دەبات.

ئاکامی لێکۆلینەوەیەک پیشان ئەدا خواردنی گێڵاس هۆی تەندوورستی جەستە و ڕوح و ڕەوانە، ئاستی قەنی خوێن کونترۆڵ دەکات و هەروەها ئاستی ئەسید ئوریکی زیاد لە ڕادە دائەبەزێنێ و دەبێتە هۆی ئارامش و ئوقرەیی بیر و هزر.

کارناسان دەڵێن خواردنی ئەم میوە بەتام و چێژە بۆ کەسانێ زۆر بە سوودە کە هەموو جورە ڕەوتێکیان ئەزموون کردووە بۆ لەناو چوونی دڵەڕاوکێ و هێور بوونەوی میشک و هزریان و هەروەها باشترین خواردەمەنییە بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی بێخەویان هەیە.  مێوەی ناوبراو کێشەی بێخەوی لەناو دەبات چونکە خواردنی، ئاستی هورمونی تایبەت بە خەو بە نێو مێلاتونین زیاد دەکات. خواردنی گێڵاس هۆکاری گەشە و نەشە و خوشحاڵی و تەندوورستی لەش و ڕوح و ڕەوانە.

دیکسا باوسار، توێژەری ئەم لێکۆلینەوەیە و پسپوڕی زانستی ئایورودا لەم بارەوە دەڵێ: خواردنی گێڵاس ئاستی هورمونی مێلاتونینی ئانتی ئوکسیدانێ لە جەستەدا زیاد دەکات کە ئاکامی دەبێتە سرەوتن و خەوێکی باش و هێور. مێلاتونینێ کە لە گێڵاسدا بوونی هەیە باشترین دەوایە بۆ بێخەوی کە دەتوانی بە ئاسانی سەدی خوێنی مێشک تێپەڕێنێ و کاریگەری خۆی لەسەر سرەوتنی نورونگەلی مێشک بنوێنێ و بیر و هزر ئارام کاتەوە و هەروەها دەبێتە هۆی لەناو چوونی دڵەڕاوکێ و دامرکانی ئێشی سەر.

گێڵاس پڕاوپڕە لە دوو ویتامینی C,A، گێڵاس ترپە و لێدانی دڵ و گوشاری خوێن میزان دەکات و هەروەها مەترسی بەرکەوتنی گوشار خوێن کەم دەکاتەوە.

ئایورودا زانستێکی دێرینی کۆنە کە لە پێشا لە وڵاتی هێندەوە سەری هەڵدا و پاشان گەیشە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا  و ئیستاکە لە خزمەتیاندایە، بەڵام لە وڵاتی هێندا زورتر جێ سەرنج و باوڕە ئەگەرچی لە وڵاتانی دیکەش دا بە نێو پیزشکی جێنشین ناوی لێ دەبری.

 لە زانستی ئایورودا زۆرتر لە گیاگەلی پیزشکی و ماڵین و یوگا بۆ دەرمانی جۆرەکانی نەخۆشین کەڵک وەردەگرن.