لە چەمچەماڵ دەست بەسەر١٣ تانکەری بەنزینی نەشیاودا گیرا

(0) / / کردستان / zayeLe زایەڵە بەنزین چەمچەماڵ


May 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی  قەزای  چەمچەماڵ  ڕایگەیاند، لەبەرواری ٢٠٢٢/٥/١٨ بە فەرمانی قائیمقامی چەمچەماڵ لەلایەن یەکەی سوتەمەنی چەمچەماڵ بەهەماهەنگی لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەتی چەمچەماڵ دەستگیرابەسەر(١٣)تانکەری بەنزین .

دوای ناردنی نمونەی بانزینەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی نەوت وکانزاکانی سلێمانی و ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت ئەومادانە گونجاونیە بۆبەکارهێنان.

تانکەرەکان دەنێردرێن بۆبەڕێوەبەرایەتی نەوت وکانزاکانی سلێمانی بەمەبەستی ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵیاندا.

کامەران کەریم