پرۆژه‌یه‌كى ستراتیژى كاره‌با لە چەمچەماڵ جێبه‌جێ ده‌كرێت
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى بارزۆرى فیده‌ره‌كانى دابه‌شكردنى كاره‌با له ناو قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ,به‌سه‌رسه‌رشتى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى سلێمانى، له‌سه‌ر بودجه‌ى داهاتى (8%) كاره‌با، بەبڕى نزیكه‌ى (6) ملیار دینار لە ناو قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ پرۆژە دانانى وێستگەى 132/33 کەى ڤى مۆبایل بە توناى (25MVA) جێبەجێ دەکرێت کە سودى زۆرى هەیە بۆ دابینکردنى کارەباى بۆ سنورى قەزاکە.
ئەندازیار کاروان ئیبراهیم فەقێ بەڕێوەبەرى پلان و بەدواداوچوون لەبەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى پرۆژەى بەسەرکردەوە، لەلێدوانێکدا رایگه‌یاند: دامه‌زراندى ئه‌م وێیستگه‌یه گرنگى زۆرى بۆ تۆڕى كاره‌باى سنوره‌كه هه‌یه، به‌و پێیه‌ى تواناى ده‌ركردنى (5) فیده‌رى كاره‌باى هه‌یه.
كۆى بودجه‌ى پرۆژه بریتیه له (5.082.185.000) پێنج ملیار هه‌شتاو دوو ملیۆن و سه‌دو هه‌شتا وپێچ هه‌زار دینار، كه دامه‌زراندى سێ وێستگه‌ى مۆبایل له خۆى ده‌گرێت، كه بریتیه له وێستگه‌ى مۆبایلى چه‌مچه‌ماڵ، سه‌ید سادق و دۆڵه‌ڕووت له سلێمانى ، پرۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كۆمپانیاى شاندز جێبه‌جێ ده‌كرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: