پێکدادانی گرووپەکانی سەر بە تورکیا لە سووریا
(0) /
گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە خاکی سووریا لەگەڵ یەک بەشەڕ هاتوون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پەیامنێری کەناڵی العالم لە سووریا باسی لە پێکدادانی ناوخۆیی گرووپەکانی سەر بە تورکیا لە قەراغی حەما کرد.
هەروەها وتیشی کە چەکدارانی سەر بە "جیش السلام" و " الجبهە الشامیە" لە شاری عەفرین ی سەر به حەلەب بە چەکی جۆراوجۆر تەقەیان لە یەکتری کردووە.
لە ئەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە هۆکاری ئەم پێکدادانە و ژمارەی کوژراوان و زیانە مادییەکان نەکراوە.
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: