بڵێسە جەبار فەرمان: هۆكاری سه‌ره‌كی دژایه‌تیكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه‌یە
(0) /
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هۆكاری سه‌ره‌كی دژایه‌تیكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه له‌كاتێكدا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه كه زۆرینه‌ی فراكسیۆنه‌كان تێیدا به‌شدارن په‌سه‌ندكراوه، بۆ داپۆشین و په‌رده‌پۆشكردنی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی چه‌نده‌ها ساڵی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بڵێسه جه‌بار فه‌رمان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "دوای دانوستانی زۆری شاندی حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رپه‌رشتی قوباد تاڵه‌بانی و حكومه‌تی ناوه‌ندی گه‌یشتنه ئه‌و دارشتن و نوسینه‌وه‌یه‌ی خاڵی 11 و 12 كه تایبه‌ته به هه‌رێمی كوردستان له پرۆژه‌یاسای بوجه‌ی ساڵی 2021".
ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومه‌تی ناوه‌ندی له هه‌مو ئه‌و حزب و لایه‌نانه پێكهێندراوه كه كورسی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێناوه، واته به‌شی زۆری حكومه‌تی فیدڕاڵی بریتیه له حزبی سه‌در و هه‌مو حزبه‌كانی تری شیعی و سونی و به هه‌ردو حزبی یه‌كێتی و پارتیه‌وه، دوای ئه‌وه‌پ رۆژه‌یاساكه‌یان په‌سه‌ندكرد ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كرا بۆ په‌سه‌ندكردنی، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه په‌رله‌مان ناتوانێت زیادكردنی داهاتی نیه یاخود كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان، ته‌نها توانای جێگوركێی به بابه‌كان هه‌یه".
باسیلەوەشكردووە، "بۆچی نوێنه‌ری هه‌مو حزب و لایه‌نه‌كان له‌ناو حكومه‌ت ره‌زامه‌ند بون له‌سه‌ر ئه‌و بڕگانه‌ی په‌یوه‌ندیان به حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌یه و له ناو په‌رله‌مان دژن، ئایا ئه‌مه بۆ دیموكراسیه‌ت و رای جیاوازی تاكه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه له ناو نوێنه‌ری حزبه‌كان له په‌رله‌مان یاخود بۆ شێوه‌یه‌ك له ته‌كتیكی سیاسی و حزبی بۆ چه‌واشه‌كردنی شه‌قام و به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتر له هه‌ڵبژاردنه به هۆی دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستانه‌وه".
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئەوەشیخستووەتەڕوو، ئه‌م دژایه‌تیكردنه‌ی یه‌كتری ته‌نها بۆ داپۆشین و په‌رده‌پۆشكردنی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی چه‌نده‌ها ساڵه و برسیكردنی شه‌قامی عێراقیه به گشتی، له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه به لایه‌نه كوردیه‌كانیشه‌وه، ئه‌م دژایه‌تیه هه‌رجاره‌و له پێشهاته و بابه‌تێك به‌رجه‌سته ده‌بێت، له ئێستادا ئه‌م به‌رجه‌سته‌ییه له بوجه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه.
تێبينيێك بنێرە: