گوژمەی 141,545,000 دینار بۆ چوار پرۆژەی خزمەتگوزاریی دەوروبەری هەولێر خەرج دەكرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەولێر پڕۆژە بودجە


May 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایلە - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند،  بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شارۆچكەكانی بەحركە و بنەسڵاوە و دارەتوو و قوشتەپە لە پارێزگەی هەولێر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی 141,545,000 دینار بە مەبەستی تەواوكردنی ژمارەیەك پرۆژە لە سنووری ئەو چوار شارەوانییە.

بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، بڕیار درا بە خەرجكردنی گوژمەی 141,545,000 دینار بۆ جێبەجێكردنی چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكانی بنەسڵاوە، دارەتوو، قوشتەپە، بەحركە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.

پرۆژەكان: دانانی كێربستۆن لە بنەسڵاوە و قیڕتاوكردنی شەقام لە گەڕەكی بەحركەی نوێ، كۆنكرێتكردنی تەواوكەری شەقامی ناوخۆ لە سنووری شارەوانی كانی قڕژاڵە و دروستكردنی شەقام لە گەڕەكی قوشتەپەی نوێ. ئەم پرۆژانە كاریگەرییان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری ئەو سنوورانە دەبێت.

کامەران کەریم