عێراق کۆمپانیایەکی نوێی نەوتی لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێنێت
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، حکوومەتی فیدڕاڵی بەنیازە کۆمپانیایەکی نوێی نەوتی لە هەرێمی کوردستان دابمەزرێنێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد؛ بەمەبەستی کارکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیا نەوتیانەی لە هەرێم کاردەکەن، کۆمپانیایێکی تایبەت دادەمەزرێنێت.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق جەختی لەسەر ئەوە کردەوە دەست دەکەن بە جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی کە بە بنەمایەکی یاسایی و دەستوری دادەنرێت بۆ فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێم و بڕیارکەی دادگاش فرۆشتنی نەوت و غازی لەلایەن هەڕیمەوە بە پێچەوانەی دەستوری دانا.
تێبينيێك بنێرە: