سەرکردەیەکی کۆمەڵی دادگەری بۆ زایەڵە: پرۆژەی بەنداوی تورکیا بۆعێراق کێشەی زۆری دەبێت
/
گفتگو
/
زایەڵە
شوان ڕابەر
بەنداوی توکیا
گاپ
زایەڵە - شوان ڕابەر جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ پرۆژەی بەنداوی تورکیا بۆ عێراق لە ڕووی ئەمنی، ئاو، سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتیەوە کێشەی زۆری دەبێت .
شوان ڕابەر ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، لەمێژە تورکیا خەریکی دروست کردنی پرۆژەی گاپە کە چەندین بەنداو لەناوخۆی تورکیا دروست دەکات، ئەوەش بۆ ئەو وڵاتە وەک پرۆژەیەکی ستراتیژی نەتەوەیی هەمەلایەنە، واتە بۆ خۆی سود و قازانجی زۆرە، بۆ عێراقیش لە ڕووی ئەمنی و ئاو وسیاسی و ئابوری وکۆمەڵایەتی کێشەی زۆری دەبێت، نەخاسمە ئەگەر ئاوبگرێتەوە یافشار بەئاو دروست بکات،کێشەی زۆر بۆ عێراق دروست دەبێت لەوانەیە لەداهاتودا ئەمەش ڕووبدات .
وتیشی، تورکیا ئاو وەکو کارتی فشار بەکاربێنێت لەناوخۆش سودی زۆری لێ وەردەگرێت بۆکشتوکاڵ و ئاژەڵ و ماسی و کارەباو ژینگە، تورکیا وەکو دەوڵەتێکی سیاسی زلهێز لەناوچەکە حسابی ئەمنیەت و بەرژەوەندی خۆی دەکات، دۆست ونەیاری هەیە، هەوڵی خۆپاراستن و خۆقایمکردن وخۆفراوان کردن دەدات، نەخاسمەکە تەماشا دەکات، وڵاتان لەخاکی عێراق و سوریا خۆیان تەیار دەکەن،ململانێی یەکتر دەکەن .
ڕونیشیکردەوە، وڵاتانی ناوچەکە ململانێی یەکتر دەکەن، هەرکەسەو خۆی بەهێزدەکات، هەرکەسەو خۆی دەپارێزێت هەندێ شت لەدژی یەکتر دەکەن بەس خۆیان لەشەڕ دەپارێزن بۆئەوەی کێشەکە گەورەتر نەبێت .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: