ژووری عەمەلیات تایبەت بە نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە هەڵەبجە پێکهێنرا

(0) / / کردستان / خوێن بەربوون هەڵەبجە زایەڵە


May 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ژووری عەمەلیاتی تایبەت بە ڕووبەرووبوونەوەی  تای خوێن بەربوون بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە و بەڕێوبەری گشتی  تەندروستی هەلەبجە و بە ڕێوبەرایەتی ڤێتنەری  هەڵەبجە و بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستن لەگەڵ سەرجەم گۆشتفرۆشەکان و کرێکارەکانی کوشتارگەکان لە هەڵەبجە کۆبوونەوە و پێداویستی خۆپارێزی و ڕێنمایی  تایبەت بە ڤایرۆسەکەیان پێدان بە مەبەستی جێبەجێکردن .

دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا د ئازاد مستەفا قادر بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند ، لە چوار چێوەی کارەکانی ژووری عەمەلیاتی هەڵەبجە  سەرجەم گۆشت فرۆش و کرێکارانی کوشتارگەکانمان کۆکردەوە و ڕێنمایی پێویستمان پێدان لەسەر نەخۆشیەکە و بەسەر پەرشتی پارێزگاری هەڵەبجە هەموو هەنگاوەکانمان بە ئاراستەی پاراستنی  هاوولاتیانە .

ووتیشی،  تا ئێستا خۆشبەختانە هیچ حاڵەتێکی گومانلیکراو لە هەلەبجە تۆمار نەکراوە بەلام  تای خوێن بەربوون  هەیە لەعێراق  وهەرێمیش هەر فرۆشیار و کریکارێک پابەند نەبێت بە پۆشینی جل و بەرگەکان  کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە بۆی دابین کردون ئەوا سزای مادی لەلایەن لیژنەکانەوە دەدرێت  .

دواتر ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە  ڕایگەیاند،  ئەمرۆ نەخۆشیەکە ڕوونکراوەتەوە و ڕێنمایی پێویست دراوە بە گۆشت فرۆش و کریکارەکانی کوشتارگەکان، توانیوومانە هەموو دامەزراوەکان ئاگادرا بکەین، کە هوشیاری زیاتر بلاو بکەنەوە و لە خوای گەورە داواکارین ئەم پەتایە دووربیت لە ناوچەکەمان .

کامەران کەریم