نێچیرڤان بارزانى: پێویسته‌ هێرشى ڕاگه‌یاندن لە نێوان یه‌كێتى ‌و پارتى نه‌مێنێت

(0) / / کردستان / زایەڵە ڕاگەیاندن نچیرڤان بارزانی پارتی یەکێتی


May 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕایگه‌یاند، باسى په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ده‌كات ‌و ئاشكرای کرد، "په‌یوه‌ندى نێوان یه‌كێتى‌و پارتى ئێستا له‌جاران باشتره‌و هێرشى ڕاگه‌یاندن كه‌متربوه‌ته‌وه‌".

نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند، "پێویسته‌ یه‌كێتى‌ و پارتى له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ ئه‌و هێرشى ڕاگه‌یاندنه‌ى له ‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌یه‌ كه‌ كه‌متر بۆته‌وه‌ پێویسته‌ هه‌ر نه‌مێنێت."

وتیشى:"په‌یوه‌ندییه‌كان له‌جاران باشتره‌و پێویسته‌ هه‌موان پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن".