بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئێران جەختی کردەوە؛ ئەوەی لە هولێر بە ئامانج گیرا بارەگای موساد بود

(0) / / ایران / زایەڵە سوپای پاسداران ئێران موساد هەولێر


May 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وتەبێژی باڵای هێزەچەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند کە ئەو بارەگایەی لە هەرێمی کوردستان خاپوور کرا، لە دەستی موسادی ئیسرائیلدا بوو و بۆ وڵاتانی ناوچە و ئێران، کێشەی ئەمنی دەنایەوە.
ئەبولفەزل شکارچی وتەبێژی باڵای هێزەچەکدارەکانی ئێران ئەمڕۆ (دووشەممە) لە کۆبوونەوەیێکدا وتی کە ئەو شوێنەی لە هێرشی سەربازیی سوپای پاسداران لە هەولێر خاپوور کرا، لە دەستی موساد بوو و بۆ وڵاتانی ناوچە و ئێران، کێشەی ئەمنی دەنایەوە.
ناوبراو لەبارەی هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر بارەگایێکی سیخوڕی لە هەولێر و بەیاننامەی سوپای پاسداران لەمەڕ وەڵامی توندی ئێران بە جووڵەکانی ئیسرائیل، وتی: ڕژێمی زایۆنی ئەمەی ئەزموون کردووە کە هەر کات ڕوونەڕووبوونەی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئێمە ببێت، بەبێ ئەوەی شتێک بشارینەوە ڕاشکاوانە ئاشکرای دەکەین؛ ئێمە ڕژێمی زایۆنی بە ڕژێمێکی سەرکێش و هۆکاری نائەمنی و ناسەقامگیری لە ناوچەکە و ئەربابەکەی واتا ئەمریکا بە هۆکاری ناسەقامگیری لە ئاستی جیهان دەزانین.
شکارچی وتیشی: گەل و دەوڵەتان بزانن کە ئیسرائیل لە هەر ناوچەیێک بوونی هەبێت، لەگەڵ خۆی نائەمنی دێنێت، ڕژێمێ لە ناتوان لە دابین کردنی ئاسایشی خۆی بێت، چۆن دەتوانێ ئەمنییەتی وڵاتانی دیکە بپارێزێت.
وتەبێژی باڵای هێزەچەکدارەکانی ئێران زیاتر وتی: لە هەرێم {کوردستان}ی عێراق ئەو بارەگایەی لەناوبرا، لە دەستی موساد بوو کە بۆ وڵاتانی ناوچە و ئێران، کێشەی ئەمنی دەنایەوە، بەڵام لە ئۆپراسیۆنێکدا، وانەیێک بەوان درا کە ئەگەر بەردەوام بن لە سەرکێشیەکانیان، بە دڵنیاییەوە وڵامێکی بەزەبرتر وەردەگرن.