کوژرانی شەش کەس لە هێرشی داعش بۆ سەر کەرکووک
(0) /
زایەڵە - لە هێرشی ژمارەیەک چەکداری داعشدا لە نێوان هەردوو شارۆچکەی رەشاد و بەشیر لە سنووری پارێزگای کەرکووک شەش کەس کوژراون، کە جووتیار و پۆلیسی فیدراڵی بوون.
لە راگەیێندراوی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقدا هاتووە، چەکدارانی داعش (دوشەممەشەو) سوودیان لە خراپیی کەشوهەوا و خۆڵبارین وەرگرتووە لە گوندی سامی عاسی سەر بە ناحیەی تازە لە پارێزگای کەرکووک و هێرشیان کردووەتە سەر جووتیاران بەهۆیەوە، جگە لە کوژرانی شەش کەس لە جووتیاران و پۆلیسی فیدراڵی، کە جووتیارەکان سەرقاڵی دروێنەکردنی گەنم بوون، بەرهەمەکەیان و سێ ئۆتۆمبێلیش سووتاون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە، هێزە ئەمنییەکان هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان دەستپێکردووە، "چارەنووسی ئەو چەکدارانەی داعش کووشتن دەبێت، دواتر وردەکاریی دیکە رادەگەیێنین."
تێبينيێك بنێرە: