لەسەر مردنی ژنێک لەکاتی نەشتەرگەری مناڵ بوون ڕونکردنەوە دەدرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە ژن لایف نەخۆشخانە


May 25, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - شەوی ڕابردوولەیەکێک لەنەخۆشخانە ئەهلیەکانی شاری کەلار پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری مناڵ بون ژنێک گیان لەدەست دەدات .
پاش بڵاوبونەوەی دەنگۆی ڕاکردنی پزیشکەکە و گومان لە شاردنەوەی مردنی ژنەکە کارگێری نەخۆشخانەکە ڕونکردنەوە دەدەن .
بابەت/ڕونکردنەوە
کارگێڕی نەخۆشخانەی لایف.
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە،شەو ی ڕابردووهاوڵاتیەک لە نەخۆشخانەکەمان کۆچی دوایی کرد.خەمبارین بە لەدەستدانی ئەو خاتونە بەڕێزە و بەشداری خەمی خانەوادە بەڕێزەکەیانین.
ئێمە وەک نەخۆشخانەی لایف، چاوەڕوانی دەرئەنجامی بەڕێز لیژنەی پزیشکی دادوەرین و بەتەواوی پابەند دەبین پێوەی.لە ئەگەری هەبوونی هەر کەم و کورتییەک لە نەخۆشخانەکەمان کە هۆکاری گیان سپاردنی ئەو خاتونە بەڕێزە بوبێت،ئامادەی هەر ڕێکارێکی یاسایین کە بەرامبەرمان بگیرێتە بەر.
بە پێویستمان زانی ڕاستیەکان ڕونبکەینەوە بۆ ڕای گشتی.بەداخەوە ئەوەی دەگوترێت ئەو خاتونە لە کاتژمێر چواری ئێوارە کۆچی دوایی کردوە و لە کاتژمێر نۆ بە خانەوادەی وتراوە زۆر دورە لە ڕاستییەوە،لە کاتژمێر(٧:٠٠) حەوتی ئێوارە وەکو نەخۆشی گەرم (طواری) فایلی بۆ کراوە و لە (٧:٣٠ )حەوت و سی خولەک چارەخوازەکە براوەتە هۆڵی نەشتەرگەری و منداڵەکەی بە سەلامەت لەدایک بوەو پاش نیو کاتژمێر منداڵەکە بە تەندروستییەکی باشەوە لەدایک بووە. پاشان بەداخەوە نەخۆشەکە بارودۆخی تەندروستی تێک چووە و پاش هەوڵێکی زۆر بۆ بەزیندوو مانەوەی بە داخەوە لە کاتژمێر ( ٨:٤٥ )ی شەو گیانی سپارد.
سەبارەت بەڕاکردنی پزیشکی نەشتەرگەر، بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە پزیشکی بەڕێز تا هەتا ئەو کاتەی کۆچکردو ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە بە دیاریەوە بووە.بۆ دەرئەنجامیش چاوەڕێی لیژنەی پزیشکی دەکەین و پابەند دەبین بە تەواوی بڕیارەکانی.
کامەران کەریم