ئێران پشتگیریی ڕێگەچارەی سیاسی بۆ قەیرانی یەمەن دەکات

(0) / / جهان / زایەڵە سەنعا یەمەن شەڕ


Feb 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران در سەنعا جەختی لە سەر پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ چارەسەریی ئاشتیانەی قەیرانی یەمەن کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حەسەن ئەیرلو باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران کە سەنعا ڕۆژی شەممە لەگەڵ هشام شەرەف وەزیری حکوومەتی ڕزگاری نیشتیمانی یەمەن دیدار کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، باڵوێزی ئێران لەم دیدارەدا کە باس لە گفتگوگۆ و دیدارەکان بۆ هاتنەدی ئاشتی لە یەمەن کرا، جەختی لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی تاران بۆ دۆزینەوە ڕێگەچارەی ئاشتیانە بۆ قەیرانی یەمەن و کۆتایی هێنان بە شەڕ لەو وڵاتە کرد.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێران پێشتر دەستپێشخەریی چارەسەری ئاشتیانەی قەیرانی یەمەنی لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند، پشتگیری نێردە تایبەتی ئەم ڕێکخراە کرد بۆ کۆتایی هێنان بە هێرش کردنە سەر یەمەن و لابردنی گەمارۆکان لە سەر گەلی ئەو وڵاتە.
کۆتایی/.