دەستیپێکردنی فێستیڤاڵی گەلاوێژ بە پێشەنگای شێوەکاری و کتێب
/
فرهنگی
/
زایەڵە
پێشانگا
گەلاوێژ
شێوەکاری
زایەڵە - بە دروشمی "٢٥ساڵە، بەهرە و ئازادی ئاوێزانی گەلاوێژن" و فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستیپێکرد و لە سەرەتاشدا پێشانگای هاوبەشی شێوەکاری و پێشانگای کتێب کرایەوە و ژمارەکەی زۆر لە هاوڵاتیان و هونەرمەندان و خوێنەران بەشدار بوون.
پێشنیوەڕۆی چوارشەممە لە کارگەی جگەرەکەی شاری سلێمانی بنکەی ڕوناکبیری گەلاوێژ بە هاوبەشی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە دروشمی "٢٥ساڵە، بەهرە و ئازادی ئاوێزانی گەلاوێژن"، مەراسیمی دەستپێکردنی فێستیڤاڵی گەلاوێژیان بە پێشەنگایەکی هاوبەشی شیوەکاری و کتێب بەڕێوەبرد.
فێستیڤاڵی گەلاوێژ بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بە چەندین چالاکی هونەری و ئەدەبی بەردەوام دەبێت، لە یەکەم ڕۆژیشدا وەک دەستپێکی چالاکییەکانی هەردوو پێشەنگای شێوەکاری بە ناونیشانی "باڵندەکانی ئیسماعیل خەیات لە ئاسمانی گەلاوێژدا" بە بەشداری ١٥٠ هونەرمەندی شێوەکاری هەرێمی کوردستان و عێراق و پێشانگای کتێب بە ناونیشانی "کتێب چرای هزرە" بە بەشداری ٢٢ ناوەندی ڕۆشنبیری و دەزگاکانی چاپکردنی کتێبی کوردی، ئینگلیزی، عەرەبی و فارسی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی گشتی سلێمانی و کارگەی کلتووری جگەرەکە بەڕێوەچوو.
هەروەها لە پێشەنگاکەدا کە ژنان بە وێنە و هونەرەکەیان ڕۆڵی بەرچاویان تێدا گێڕا، بە چەندین کاری دەستی و هونەری بەشداربوون و ڕۆژانی داهاتوو چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە بەڕێوەدەچێت.
تێبينيێك بنێرە: