ئەو هاوڵاتیانی لە ساڵح ئاغا هەیکەلی خانوویان هەیە و لەگەڵ نەخشەی بنەڕەتی دەگونجێت دەتوانن تەواوی بکەن

(0) / / کردستان / zayeLe زایەڵە ساڵح ئاغا جەلال شێخ نوری


May 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بۆ تاوتێکردنی کێشە و گرفتەکانی نەخشەی بنەڕەتی ساڵح ئاغا و پرسی تەواوکردنی خانووە تەواو نەکراوەکان، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە هەریەکە لە بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکان و بەڕێوەبەری ناحیەی قۆرەتوو و بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی و سەرۆکی شارەوانی ساڵح ئاغا ئامادەی بوون، نەخشەی بنەڕەتی ساڵح ئاغا خرایەڕوو، باس لە ووردەکاری نەخشەکە کرا، دواتر ئەوە خرایەڕوو،  ئەو هاوڵاتیانەی لە ساڵح ئاغا هەیکەلی تەواو نەکراویان هەیە و لەگەڵ نەخشەی بنەڕەتی دەگونجێت، دەتوانن خانوەکانیان تەواو بکەن.

کامەران کەریم