كۆبوونه‌وه‌ی ئۆنلاینی زانكۆكانی رازی كرماشان، سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه
/
کردستان
/
زایەڵە
زانکۆ
مەهدی شوشتەری
ئێران
کرماشان
زایەڵە - كۆبوونه‌وه‌ی ئۆنلاینی زانكۆكانی رازی، كرماشان، سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به ئاماده‌بوونی سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه‌چووە
كۆبوونه‌وه‌ی سێ لایه‌نه‌ی نێوان زانكۆكانی رازی كرماشان، سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا د. ئه‌حمه‌دی سه‌رۆكی زانكۆی رازی، د. ره‌زا حسن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی، خاتوو د. مه‌هاباد كامیل عبدالله سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له جێگران و راگره‌كانی هه‌ر سێ زانكۆكه ئاماده‌بوون.
له‌م كۆبوونه‌وه دوو كاتژمێرییه‌دا، سه‌رۆك زانكۆكان ده‌رباره‌ی رێكاره‌كانی پته‌كردنی هاوكارییه زانستی و زانكۆییه‌كانی نێوانیان باس و گفتوگۆیان كرد.
ئاڵوگۆڕی مامۆستایان و خوێندكاران، ئه‌نجامدانی پرۆژه توێژینه‌وه‌ییه هاوبه‌شه‌كان، به‌ڕێوه‌بردنی وێركشۆپی فێركاری و كۆنفرانسی زانستی، ئه‌نجامدانی خولی فێركردنی زمانی فارسی و...هتد له گرنگترین ئه‌و ته‌وه‌رانه بوون كه باسیان لێوه‌كرا.
به‌شداری زانكۆكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ورامان: تۆماركردنی جیهانی، كلتور و په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام كه بڕیاره له رۆژانی 16 و 17ی ته‌مووزی 2022له زانكۆی رازی كرماشان به‌ڕێوه‌بچێت و ئیڤێنته لاوه‌كیه‌كانی ئه‌و كۆنفرانسه وه‌ك پێشانگای كاری هونه‌ری هه‌ورامان و فستیڤاڵی یارییه ناوچه‌یه‌كانی هه‌ورامان و...هتد له ته‌وه‌ره‌كانی دیكه‌ی گفتوگۆی ئه‌م كۆبوونه‌وه سێ لایه‌نه بوون.
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به ره‌وتی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوسێ له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی سیازده‌یه‌می و پێگه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌م ره‌وته‌دا كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه باشه سیاسی، ئابووری و بازرگانیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه و هیوای خواست به به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و كۆبوونه‌وانه و جێبه‌جێ كردنی رێكه‌وتنه‌كانی نێوانیان بینه‌ری په‌ره‌پێدانی هه‌رچی زیاتری په‌یوه‌ندییه رۆشنبیری و زانكۆییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستانی عێراق بین.
شوشته‌ری واژۆكردنی یادداشتی لێكگه‌یشتنی هاوكاری سێ لایه‌نه‌ی نێوان زانكۆكانی رازی كرماشان، سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی به ده‌رفه‌تێكی باش زانی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه زانستی و زانكۆییه‌كانی نێوان هه‌رسێ لا و پێشنیاری كرد دروست كردنی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ورامان ناسی بخرێته پلانی هه‌ر سێ زانكۆكه‌وه.
تێبينيێك بنێرە: