ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران: هەموو بژاردە ئەتۆمیەکان لە سەر مێزە

(0) / زایەڵە حسێن دێهقان یۆرانیۆم کۆماری ئیسلامی


Jan 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

راوێژکاری ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی بۆ کاروباری سەربازی جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە هەموو بژاردە ئەتۆمیەکان لە لایەن وڵاتەکەیەوە لە سەر مێزە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حسێن دێهقان بە ئاماژە بە بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 20 لە سەد لە دامەزراوەی فۆردۆ لە ڕۆژی دووشەممەوە، ئەم هەنگاوەی بە کاردانەوەیێکی بچووک زانی لە بەرانبەر پابەندنەبوونی لایەنی بەرانبەری ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.
ڕاشیگەیاند کە ئێران لە پیشەسازیی ئەتۆمی کە هەمووی لە سەر بنەمای زانستی ناوخۆیی بووە، هەموو بژاردەکانی لە سەر مێزیە.
جێی باسە، پێشتر محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئاستی 20 لەسەد، وتی: ئێمە بە گوێرەی پەسندکراوەی پەرلەمانی وڵات پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئاستی 20لەسەدمان دەستپێکردەوە.
وتەبێژ بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: زەریف، ڕۆژی دووشەممە لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی: ئێمە بە گوێرەی پەسەندکراوەی پەرلەمانمان، پیتانندنی یۆرانیۆم لە ئاستی 20لەسەدمان دەستپێکردەوە و لە ئاستی پێویستدا زانیارییەکان پێشکەش بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کرا.
زەریف جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە هەنگاوی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، بەپێی بڕگەی 36ی ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام بووە و پاش چەند ساڵ  لە پابەندنەبوونی چەند ئەندامی دیکەی ڕێککەوتنەکە، چۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ پابەندییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئەگەر دیکەی ئەندامان هەمان هەنگاو بهاوێژن.
لای خۆیەوە، عەلی رەبیعی، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: "حەسەن ڕۆحانی، سەرۆکی کۆماری ئێران فرمانی پیتاندنەوەی یۆرانیۆمی داوە لە دامەزراوەی فۆردۆدا."
کۆتایی/.