ئێران دژی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە خاکی سوریایە

(0) / / ایران / زایەڵە تورکیا سووریا پەکەکە ئێران خەتیب زادە


May 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بە ئەگەری هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا جەختی لەسەر دژایەتی وڵاتەکەی لەگەڵ هەنگاوێکی وادا کرد.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئیران لە وەڵام بە پرسارێک لەمەڕ ئەگەری دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی تورکیا کە سنوورەکانی سووریا، وتی: تاران دژی هەر چەشنە پەنابردن بۆ شەڕی سەربازیی لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و لەشکەرکێشی بۆ خاکی وڵاتانە و ئەمە بە پێشێل کردنی سەرەوەریی ولاتان دەزانێت.

ڕاشیگەیاند: ئۆپەراسیۆنی سەربازیی، کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات و ململانێکان زیاتر.

خەتیب زادە وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێران درک بە نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیاش دەکات، ڕایگەیاند تەنیا ڕێگای نەهێشتنی ئەم نیگەرانیانە، دیالۆگ و ڕێزگرتن لە ڕێککەوتنەکان لەگەڵ دراوسێکان و یەکپارچەیی خاکی وڵاتانە.