گروپی گەشەی گەرمیان راپۆرتێک لەسەر ووشکەساڵی ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان دەکات
(0) /
زایەڵە - ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند ، بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە سیمینارێکدا لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان، گروپی گەشەی گەرمیان راپۆرتێکی لەسەر ووشکەساڵی گەرمیان خستەڕوو.
راپۆرتەکەی گروپی گەشە لەلایەن هەریەک لە (سامان عەزیز پسپۆری کشتوکاڵ و عەبدولموتەڵیب رەفعەت پسپۆری ئاو و مامۆستای زانکۆ) پێشەکەشکرا و تیایدا ووردەکاری کاریگەرییەکانی ووشکەساڵی و کەمئاوی و هەنگاوەکانی بەرەنگاربونەوەیان خرایەڕوو.
دواتر رامیار عەبدولڕەحمان جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان باسی لە کار و پلانەکەکانی ئیدارەی گەرمیان کرد بۆبەرەنگاربونەوەی ووشکەساڵی، ئەوەشی دووپاتکردەوە، لەگەڵ راگەیاندنی ووشکەساڵی لە سنورەکە، ئیدارەی گەرمیان لیژنەی پێکهێناوە و راپۆرتی خۆی ئامادەکردووە و چاوەڕێی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەپەیوەندیدارەکانین رێکاری پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی ووشکەساڵی بگرنەبەر.
دوابەدوای ئەوەش، هەریەک لە سەرۆکی یەکە ئیدارییەکان و بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکان سەرنج و تێبینی خۆیان لەسەر راپۆرتەکە و پرسی ووشکەساڵی بەگشتی خستەڕوو.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: