دیداری سه‌ركونسوڵی ئێران له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان

(0) / / جهان / زایەڵە مەهدی شووشتەری سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین عێراق هەرێمی کوردستان


Feb 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە دیداری نێوان مەهدی شووشتەری و سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەت گفتوگۆکانی نێوان دوو لایەن و هەروەها پرسی فەلەستین گفتوگۆ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ به‌رواری 14ی شوباتی 2021ی زایینی له‌گه‌ڵ سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبووه‌وه‌.
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا پیرۆزبایی 27 مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌م حیزبه‌ خواست.
لای خۆیه‌وه‌ ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیش وێڕای سوپاس و پێزانین، ساڵیادی شوڕشی كۆماری ئیسلامی ئێرانی پیروز كرد.
  له‌م دیداره‌دا بیروڕا ئاڵوگۆر كرا ده‌رباره‌ی دوا گۆڕانكاریه‌ سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌روه‌ها دوا گۆڕانكاریه‌كانی جیهانی ئیسلام له‌ ناویاندا پرسی فه‌له‌ستین تاتوێ كران.
کۆتایی/.