جم و جووڵی ڕوومەت قەت پیشاندەری هەستی ڕاستەقینە نییە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە هەمەڕەنگ ڕوومەت


May 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - توێژەران لەو باوڕەدان کە خەڵکی جیهان دەتوانن لە ڕێگای دۆخی ڕوواڵەتەوە هەستی دەروونی و ڕاستەقینەی خۆیان وەکوو بزە و پێکەنین ، ناوچاوتاڵی و مڕ و مۆن یان خود تووڕەیی بشارنەوە و پیشانی نەدەن.

توێژەران بە پێی بەڵگە و لێکۆڵینەوەی ڕابردوو و ئێستاکە لەو باوڕەدان کە هەندێ لە دۆخ و جم و جووڵی ڕواڵەت وەکوو مڕ و مۆنی و پێکەنین و.... هەموویان بە گشتی جورێک ڕوواڵەت سازی و وانیشاندانە کە بۆ شاردنەوەی هەستی ڕاستەقینە بە کاری دێنن، ڕێک وەکوو ئەو بابەتەی کە کەسایەتی بەناوبانگ چارلز داروین لە ساڵی 1872ی زایینیدا لە کتێبی دەربڕینی هەستەکانی ئاژەڵ و مرۆڤ ئاماژەی پێ کردووە و دەڵێ: کاردانەوەی دەربڕینی هەست، تەنیا بۆ گووران و تەواتر کردنی مرۆڤە و بەس و قەت ناتوانێ هەستی ڕاستەقینە پیشان بدات.

 ئاماندو دوشن پیزشکی خەڵکی فەڕانسە لە سەدەی نوزدەی زایینی بۆ بەڕێوە بردنی توێژینەوەکان لە کارەبا بۆ هاندانی ماسوولکەی ڕوومەت کەڵکی وەردەگرت و ئینجا وێنەی لە کرژ بوونەوە و هاتنەوەیەکی ماسوولکەکان دەگرت، پاشان داروین لە هەمان وێنەگەل بۆ پیشاندان و تێگەیشتنی هەستی ڕوواڵەت کەڵکی وەرگرتبوو. بە پێی وتەی داروین هەستی ڕاستەقینە لە نێو زاتی مڕۆڤدا بوونی هەیە و بارودۆخ و جم و جووڵی  ڕوومەت وەکوو ڕێکخراوەی هەناردە وایە کە دەکرێت بە پێی، چۆنیەتی خواستی دەروونی دەرکەوێت؛ بەڵام ئێستاکە هەندێ بەڵگەی باوڕپێکراو بوونی هەیە کە دەیسەلمێنێت داروین لەم بارەوە بە هەڵەدا ڕوێشتووە.

ئەوەی ڕاستی بێ خەڵکی دەتوانن هەستی تایبەتی خۆیان بە شێوەگەلی جۆراوجۆر پیشان بدەن و دەری ببڕن. بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە لێزانان لەسەر، جم و جووڵی ڕوواڵەت لە کاتی دەربڕینی هەستدا بە ڕێویان بردووە، تێگەیشتن ئەو کەسانەی کە لە کاتی تووڕەبووندا ناوچاڵ تاڵ دەکەن تەنیا سی و پێج لە سەد کەسن لەبەر ئەوەی ئەم حاڵەتی ڕوواڵەتە، تەنیا تایبەت بە تووڕەیی نییە و زۆربەی خەڵکی لە کاتی بیر کردنەوە یان ئێش کێشاندا، ڕوواڵەتیان هەمان حاڵەتی هەیە کە لە کاتی تووڕەییدا وایە، کەوابوو جم و جووڵ و بار و دۆخی ڕوواڵەت قەت پیشاندەری هەستی ڕاستەقینە نییە.