زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی: دەست بە دابەشكردنی دەرماڵەی خوێندكاران بۆ مانگی نیسان دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە زانکۆ سلێمانی پۆلیتەكنیك دەرماڵە


Jun 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رایگەیاند، لە سبەینێوە داوا لە ژمێریاری كۆلێژو پەیمانگاكان دەكرێت كە لیستی دەرماڵەی خوێندكاران بۆ مانگی نیسان ئامادەبكەن تا بەزوترین كات بەسەر خوێندكاراندا دابەشبكرێت.

پێگەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، ڕۆژی سێشەممە، لە هەواڵێكدا بڵاویكردۆتەوە كە "به‌پێی بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رۆشی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانی زانكۆو په‌یمانگاكان، بڕیاره‌ دەست بە دابەشكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران بۆ مانگی نیسانی 2022 بكرێت."

ئاماژەی بەوەشداوە كە زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ مانگی ئادار بڕی 412 ملیۆن دیناری بۆ ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانی سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی خه‌رج كردوه‌و هیچ خوێندكاریك نه‌ماوه‌ ده‌رماڵه‌كه‌ی خۆی وه‌رنه‌گرتبێت.

ئەوەشی خسستۆتەڕو"له‌سبه‌ینێوه‌ به‌شی ژمێریاری كۆلێژ و په‌یمانگاكان ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ لیستی ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران بۆ مانگی نیسانی 2022 ئاماده‌بكه‌ن و به‌زوترین كات به‌سه‌ر خوێندكاراندا دابه‌شی بكه‌ن."