محه‌مه‌د شوكری: هه‌رێمی كوردستان پێویستی به وه‌به‌رهێنانی بیانی هه‌یه
/
اقتصادی
/
زایەڵە
وەبەرهێنەر
سەرمایەدار
محه‌مه‌د شوكری
زایەڵە - سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به وه‌به‌رهێنانی بیانی هه‌یه و ده‌یانه‌وێ وه‌به‌رهێنانی سویدییه‌كان له كوردستاندا ببینن.
د. محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان رای گه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به وه‌به‌رهێنانی بیانی هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌یش حكوومه‌ت ئاماده‌یه ته‌واوی ئاسانكاری بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی و سویدی بكات، هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێ وه‌به‌رهێنانی سویدییه‌كان له كوردستاندا ببینن.
ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ یۆناس لۆڤێن باڵوێزی سوید له عێراقدا هات كه ئه‌مڕۆ تاوتوێی دۆخی وه‌به‌رهێنان و پێوه‌ندییه‌كانیان كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه باڵوێزی سوید ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌خوازن پێوه‌ندییه‌كانیان له بواری بازرگانی و وه‌به‌رهێناندا پته‌وتر بكه‌ن، چونكه له سێكته‌ری پیشه‌سازی و گواستنه‌وه و ته‌ندروستی و خوێندن و ته‌كنه‌لۆجیای كشتوكاڵیدا، ئه‌زموونێكی زۆرباشیان هه‌یه.
كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گرنگی زۆری پێ ده‌درێ، له چه‌ند رۆژی رابردوویشدا له كۆنگره‌یه‌كی گرنگ له له‌نده‌ن، دۆخی وه‌ربه‌رهێنانی كوردستان خرایه ڕوو. هاوكات زۆربه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمان چاویان له‌وه‌یه كه وه‌به‌رهێنان له كوردستاندا بكه‌ن.
تێبينيێك بنێرە: