کاتی گونجاو و لەبار بۆ وەرزش کردی ژنان و پیاوان

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە وەرزش کوردستان ژنان


Jun 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەلە ـــ بە پێی وتەی توێژەرانی خەڵکی ئەمریکا کاتی وەرزش کردنی لەبار و گونجاو بۆ ژنان و پیاوان جیاوازە.

وەرزش کردن بە گشتی لە هەر کاتێکدا بکرێت بۆ سڵامەتی زۆر بە سوود و قازانجە بەڵام لێکدانەوەیەک ئەوە پیشان ئەدات بۆ گەیشتن بە ئاکامێکی باش و پەسەند کراو دەبێ کاتی وەرزش کردنی ژنان و پیاوان جیاواز بێ.

پسپۆڕانی خەڵکی ئەمریکا دەڵێن لێکۆڵینەوەیەک کە لەسەر ژنان و پیاوان بەڕێوە چوو پیشان ئەدات کە زۆربەی شت وەکوو هورمونەکان، کاتی ژینەوەری و سووڕ و خولی خە و بێداری لە ژنان و پیاواندا جیاوازی خۆی هەیە کە ئەمانە خۆیان ڕۆڵێکی زۆر گرینگیان هەیە.

ئەم لێکۆڵینەوە لەسەر هەندێ ژنان و پیاوانی تەمەن 30 تا 55 ساڵان بەڕێوە چوو و بە ماوەی 12 حەوتە درێژەی هەبوو بەشدار بووان لەو ماوەیەدا لە یەک جۆر خواردەمەنیان دەخوارد و هەمووشیان چەندین جۆر حەرەکەتی وەرزشیان وەکوو یەک ئەنجام ئەدا، بەڵام دەستەیەک لە بەشدار بووان کاتی وەرزشکردنیان کاتژمێری 8:30 خولەکی بەیانی بوو و ئەو دەستەکەی دیکەش لە کاتژمێری 18:00 تا 20:00 ئێوارەدا وەرزشیان ئەنجام داوە.

بە پێی ئاکامی لێکۆڵینەوەکە دەڵێت ئەو ژنانە کە دەیانهەوێت چەوری ناوقەد و دەور زکیان بتوێتەوە و هەروەها گوشاری خوێنیشیان دابەزێ دەبێ بەیانیان وەرزش کەن، کۆبوونەوەی چەوری دەوری زک نیشانەی کۆ بوونەوە و نیشتەجێ بوونی چەورییە لە ئەندامگەلی دەروونیا وەکوو ئەندامی جەرگ.

ئەو ژنانەش کە دەیانهەوێت هێزی ماسوولکەیی و لەش و لارێکی ڕێک و پێک و هەروەها ڕەوتی خواردنیان بەرەو چاکە بڕوات دەبێ ئێواران وەرزش بکەن.

ئەم لێکۆڵینەوە بۆ پیاوانیش دەرخستووە کاتی وەرزش کردنیان لا، ئەوندە هەستیار نییە و هێزی جەستەیان چ لە بەیانی چ لە ئێوارەدا بەرەو چاکە دەڕوات بەڵام ئەو پیاوانەی کە سووت و سازی لەشیان و هەروەها سڵامەتی دڵ و دەرونییان لا گرینگە دەبێ دەمەو ئێواران وەرزش بکەن.

سووت و سازی لەباری جەستە بە مانای کەمتر بوونەوەی ئەگەری تووش بوون بە جۆرەکانی نەخۆشینی شەکرە و قەڵەوی و جۆرەکانی نەخۆشینی دڵە.