تورکیا کوشتنی بەرپرسێکی پەکەکە لە سنووری سلێمانی رادەگەیێنێت

(0) / / کردستان / زایەڵە پەکەکە تورکیا سلێمانی چەمچەماڵ


Jun 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەپێی هەواڵێک کە ئاژانسی فەرمی دەوڵەتی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، محەممەد دۆغان یەکێک لە بەرپرسانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە هەرێمی کوردستان کوژراوە.
 بەپێی هەواڵەکە محەممەد دۆغان، کە ناسراوە بە (دڵحەز گابار)، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سنووری قەزای چەمچەماڵی پارێزگای سلێمانی کوژراوە.
 بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (MIT) گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی، دوای ئۆپەراسیۆنی زەمینیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، مەخموور و کەرکووک بۆ پەکەکە تایبەتمەندیی (بەندەری ئارام)یان لەدەستداوە.
 ئەمە لەکاتێکدایە پێشتریش میت گیانلەدەستدانی بەرپرسێکی دیکەی پەکەکەی بە ناوەی محەممەد دۆغان (ئەحمەد رووبار) بڵاوکردبووەوە.
 تاوەکو ئێستا میدیای نزیک لە پەکەکە بە فەرمی هیچ روونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
 رۆژی شەممە 21-05-2022 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە سنووری گوندێکی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.